به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری سنه ماشێنێکی نه‌ناسراو ئه‌شره‌ف حسین په‌ناهی برا بچووکی ئه‌نوه‌ر حسین په‌ناهی ده‌کاته ژێره‌وه و له لایه‌ن شاهیدانی روداوه‌که‌وه ناوبراو به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامی لێدانی ماشێنه‌که، ئه‌شره‌ف حسین په‌ناهی لاقێکی شکاوه و بێهۆش که‌وتووه و له دۆخێکی زۆر ناله‌بار دایه. به پێی زانیاریه‌کانی بۆرۆژهه‌ڵات، ئه‌شره‌ف حسین په‌ناهی تا ئێستا زۆر به چڕی به دوای په‌روه‌نده‌ی ئه‌نوه‌ر دا بووه و چه‌ند جارێکیش له لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه که ده‌گوترێ سه‌ر به ئیتلاعات بوون، ئاگادار کراوه‌ته‌وه که چیدی به شوێن ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌وه نه‌بێ.
بۆرۆژهه‌ڵات
۱۳۸۷ مهر ۶, شنبه
اشتراک در:
پستها (Atom)